٢٥ حوزەیران ٢٠١٩ - ٠٤:٢٥
پێنج بریندار لەئەنجامی تەقینەوەی بۆمب لە قامیشلو

لەئاکامی تەقینەوەی بۆمبای دانراو لە ماتۆڕسکلیتێک لەناوەندی قامیشلو پێنج کەسی مەدەنی بریندار بوون.

(ABNA24.com) لەئاکامی تەقینەوەی بۆمبای دانراو لە ماتۆڕسکلیتێک لەناوەندی قامیشلو پێنج کەسی مەدەنی بریندار بوون.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی کوردپرێس بەگێڕانەوە لە هەواڵدەریی هاوارنیوز، شەوی ڕابردوو لە هەوڵێکی ترۆریستیی بۆسەر گەڕەکی "هیلەلیە" لەشاری قامیشلو ماتۆڕسکلیتێکی بۆمب ڕێژکراو تەقییەوە کە بەهۆیەوە پێنج شارومەندی ئاسایی بریندار بوون.

بەگوێزرانەوەی بریندارانی ئەو تەقینەوەیە، هێزەکانی ئاسایشی قامیشلو ڕێوشوێنی ئەمنیان لەناوچەکە گرتەبەر و بۆ ناسکردنی ئەنجامدەرانی ئەو پەلامارە ترۆریستییە لێکۆڵینەوەیان دەس پێ کردووە.

شیاوی ئاماژەیە، حەوتەی ڕابردووش ،  قامیشلو بەرەوڕووی پەلامارێکی ترۆریستیی هاوشێوە  بووەوە. قامیشلو کە ئەو رۆژانە بووە بە ناوەندی خۆبەڕێوەبەرایەتی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا. میوانداری چەندین شاندی زۆرگرینگی بیانی بەتایبەت لە وڵاتانی ئوروپاییە کە کێشی دیپلۆماتیکی ناوچەی بردۆتەسەر. هەر لەوڕووەوە، پەلامارە تیرۆریستییەکانی سەر ئەو شارە گرینگەو دڵی بەڕێوەبەرایەتی خۆبەڕێوەبەری باکوری سوریا لەوانەیە ئامانجی ئەو شاڵاوە بوو بێت.



/129